Machiavelli - Translated




ماکیاڤێللی هزرمەندێکی سیاسیی سەدەی شانزەیەم بوو لە فلۆرەنسا. خاوەن چەند ئامۆژگارییەکی کاریگەر بوو بۆ "مرۆڤە باشەکان" کە زوو لەناو دەچوون. هزری ئەو لە چوارچێوەی سەرنجێکی بنچینەیی ناقۆڵا دەخولێتەوە، کە "پیاوخـ.ـراپەکان" براوە دەبن، چونکە ئەوان خاوەن ئیمتیازن و باشترن لە "مرۆڤە باشەکان". بە بلیمەتییەکی ترسناکەوە ڕەفتار دەکەن، وە فێڵبازن لە پێناو گەیشتن بە ئامانج، هەروەها خۆیان بە بنەما و ڕێسای توندەوە نابەستنەوە؛ کە دژی گۆڕانکارین. ئامادەن درۆی زۆر بکەن، ڕاستییەکان لێک گرێبدەن، هەڕەشە بکەن و تونـ.ـدوتیـ.ـژ بن. وە هەرکاتێک بارودۆخ بیخوازێت، دەتوانن خەڵک لە خشتە ببەن، پەیڤی بریقەدار و دڵڕفێن بەکاربهێنن، سەرنجی بەرامبەر ڕابکێشن و سەرقاڵی بکەن. بەم ڕێگەیەش جیهان داگیـ.ـر دەکەن! 

بیرکردنەوەی باوی خەڵک وایە کە مرۆڤ بە هۆی ڕەفتاری باشەوە دەبێت بە کەسێکی باش. وە کەس ئامانجی باشی دەست ناکەوێت، بەبێ ڕەفتاری باش. بۆیە، ئەگەر خوازیاری جیهانێکی ڕژدتر بیت، پێویستە بە گفتوگۆی ڕژد خەڵک ڕازی بکەیت، نەک فرتوفێڵ. ئەگەر خوازیاری جیهانێکی دادپەروەر بیت، پێویستە بە ژیرانە و نەرم و نیانیانە نۆکەرانی نادادی قایل بکەیت کە دەست هەڵبگرن، نەک بە هەڕەشە و تۆقاندن. ئەگەر بتەوێت خەڵک میهرەبان بن، دەبێت میهرەبانی پیشانی دوژمنەکانت بدەیت، نەک دڵڕەقی. 

ناوازە دیارە! بەڵام ماکیاڤێللی نەیدەتوانی چاوپۆشی لە کێشەیەک بکات؛ ئەویش ئەوەیە کە ئەم ڕەفتارانە سەرناگرن. کە چاوی بە مێژووی فلۆرەنسا و بە گشتی ویلایەتەکانی ئیتاڵیا دەخشاندەوە، درکی بەوە کرد کە میر و سیاسەتمەدارەکان و بازرگانە باشەکان هەمیشە بەزێندراون. بەو هۆیەوە پەرتوکێکی نووسی کە لە ئەمڕۆدا بە پەرتوکی میر ناسراوە. نامیلکەیەکی کورت و پڕشنگداری پڕ لە ئامۆژگارییە بۆ میرە باشەکان کە چۆن نەبەزێنرێن. وەڵامەکەش بە کورتی ئەوەیە: تا ئەو ڕادەیەی دەتەوێ باش بە، بەڵام هەرگیز بە تێکڕایی خۆت بۆ باشبوون تەرخان مەکە. وە کاتێک پێویست بوو، هەرچی فرتوفێڵێک لەلایەن بـ.ـەدگومـ.ـانترین، نامـ.ـەردترین، بێ ویـ.ـژدانترین و خراپـ.ـترین مرۆڤەکانەوە بەکارهێندرابێت بەکاری بهێنە.

 ماکیاڤێللی دەیزانی ئەو خولیا زیانبەخشەی "مامەڵەکردن بە باشی" لەکوێوە سەری هەڵداوە. جیهانی ڕۆژئاوا لەسەر چیرۆکی عیـ.ـسای مەسـ.ــیح پەروەردەکراوە‌؛ پیاوێکی زۆر باشی خەڵکی "گالالی" کە هەمیشە بە ڕووخۆشییەوە مامەڵەی لەگەڵ خەڵک دەکرد و بوو بە پادشای پادشاکان و فەرمانڕەوای هەتاهەتایی. بەڵام ماکیاڤێللی وردەکارییەکی ناڕەحەتکەری خستە ڕوو سەبارەت بەو چیرۆکە هەستیارەی سەرکەوتنی باشە لە ڕێگەی نەرم و نیانییەوە. ئەگەر لە دیدگەیەکی پراکتیکییەوە سەیری بکەین، ژیانی عیسا کارەساتێک بووە بۆ خۆی. ئەم کەسە نەرم و نیانە پێی لێنرا و سـ.ـووکـ.ـایەتیی پێ کرا، فەرامۆش کرا و بوو بە گـ.ـاڵتـ.ـەجاڕ. بە درێژایی ژیانی بڕیاری بەسەردا دراوە. بەبێ هیچ هاریکارییەکی خوداییەوە، یەکێک بوو لە گەورەترین دۆڕاوەکـ.ـانی مێژوو.

 زانیاریی بوون بە کەسێکی کاریگەر لە زاڵبوون بەسەر شوێنەوارەکانی ئەم چیرۆکەوە حەشاردراوە. پەرتوکی "میر" ڕێنیشاندەرێک نەبووە بۆ بوون بە ستـ.ـەمکـ.ـار، بەڵکو ڕێنیشاندەرێکە کە مرۆڤە باشەکان پێویستە چی لە ستـ.ـەمـ.ـکارەکانەوە فێرببن. پەرتوکێکە دەربارەی بوون بە کەسێکی کاریگەر نەک تەنیا باش. پەرتوکێکە لێوانلێو لە نموونەی بێئەنجامی پاکێتییە. میرە پایەبەرزەکان، وە لە سەردەمی ئەمڕۆ ڕەنگە ناوی سەرکردەی جێبەجێکار، چالاکوانی سیاسی و بیرمەندەکان زیاد بکەین، پێویستە لە ئیشکەرە تەڵـ.ـەکەبازەکانی دەوروبەریان فێرببن. پێویستە بزانن چۆن ترس و تۆقاندن بڵاوبکەنەوە، ماستاو بکەن و خەڵک بێزار بکەن، مرۆڤ لە خشتە ببەن و سەرنجیان ڕابکێشن.

 سیاسەتمەدارە باشەکان پێویستە لە خراپەکانەوە فێرببن، کارسازە ڕاستخوازەکان لە زیرەکترینیانەوە. لە کۆتاییدا، ئێمە کۆی دەستکەوتەکانمانین، نەک نیازەکانمان. ئەگەر گرنگی بە دانایی، میهرەبانی، ڕاستییەتی و چاکەکاریی بدەین، بەڵام تەنیا و تەنیا بە ژیرانە، میهرەبانانە، ڕژدییانە و چاکەکارانە ڕەفتار بکەین، ماکیاڤێللی ئاگادارمان دەکاتەوە کە ناگەین بە هیچ کوێ. پێویستە لە سەرچاوەی چاوەڕواننەکراوەوە وانە وەربگرین؛ لە کەسانێک کە بە شێوەیەکی باو قێـ.ـزیان لێ دەکەینەوە. ئەوان دەتوانن باشتر فێرمان بکەن چۆن ئەو واقیعە دروست بکەین کە زۆر بۆی بەپەرۆشین، نەک ئەوەی خۆیان لە دژی دەجەنگن. پێویستمان بە چەکە لە هەمان ئاست و چەشنی ئاسنی ئەوان. لە کۆتاییدا، پێویستە زیاتر گرنگی بە کاریگەربوون بدەین نەک نەرم‌و‌نیانی. تەنیا خەون‌بینین بەس نییە بەڵکو ئەوەی بە دەستی دەهێنین پێوەرە ڕاستەقینەکەیە. مەبەستەکە گۆڕینی جیهانە بۆ باشتر، نەک نیشتەجێبوون لە شوێنێکی ئارامی‌بەخش و ئاسوودە بە نیازی باشەوە.

 ماکیاڤێللی هەموو ئەوانەی دەزانی. بە مەبەستێکی باشەوە بێزارمان دەکات چونکە تاقیمان دەکاتەوە لەکوێدا باشترین حاڵمان دەبێت. بە خۆمان دەڵێین سەرکەوتوو نەبووین چونکە زۆر ناخ پاک و باش و میهرەبانین. ماکیاڤێللی بە پشت‌قایمییەوە تێمان دەگەیەنێت کە گیرمان خواردووە لەبەر ئەوەی بینایی ئەوەمان نەبووە لە کەسە زیرەکەکانەوە فێرببین؛ ئەویش دوژمنەکانمانن.

 وەرگێڕان: دانـــــا

دانا حەکیم

Dana Hakim

x

Comments

Popular Posts