Posts

Showing posts from May, 2025

دەیڤد لینچ؛ شاعیرە سینەماییەکەی ئەمریکا بوو

Image
  دەیڤد لینچ لە تەمەنی ۷٨ ساڵیدا مرد، دوای ئەوەی بەهۆی پیشەکەیەوە بوو بە یەکێک لە کاریگەرترین فیلمسازی هونەریی ئەمریکایی لە مێژووی ئەو بوارەدا. بەڵام دەنگە تایبەتەکەی چووە سەروو سینەماشەوە؛ لە تەلەفزیۆن و مۆسیقا و ناوبانگی سەر ئەنتەرنێت و دروستکردنی قاوە و دیزاینی کەلوپەلی ناو ماڵ و تێڕامانی ترانسێندتاڵی (سەرووئەزموونی)، و هەر چالاکییەکی دیکەی داهێنەرانە کە بە مێشکدا بێت. ببوو بە بڕاندێک، هەرچەندە تەواو سەربەخۆ بوو:- لە یەکەم فیلمییەوە “Eraserhead” [ئیرەیسەرهێد]، لە ساڵی ۱۹۷۷، لینچ بوو بە جۆرێک هونەرمەندی دانسقە کە نازناوەکەی ئیتر گوزارشتی لە ژانرایەک دەکرد. ستایلێکی دامەزراند وای دەکرد بە شێوازێکی جیاواز و نائاسایی لە ژیان بڕوانین، کە گێڕانەوەی کلاسیکی هۆڵیوود و پەڵپی ڕۆمانتیکی و سور‌یاڵیزمی ئەبستراکتیی تێکەڵ بە یەک دەکرد. بەرهەمەکانی لینچ ئەوەندە مەزن بوون وای کردبوو هەر یەک لە هەواداران و لایەنگرانی بە شێوازێکی جیاواز بیناسن. لە حەفتاکاندا سەیروسەمەرەییی دیمەنە نیوەشەوییەکانی فیلمی “Eraserhead” بوو؛ و تێکەڵەی ترسناکی شێوەی سادە و لادانی سێکشوالەتی بوو لە “Blue Velvet” “بلوو ڤێڵڤ...

شکاندنی دیواری چوارەم؛ کورتەیەک دەربارەی مێژووی ئەم تەکنیکی گێڕانەوەیە

Image

خوان ڕولفۆ؛ چرپە و ئەفسانەکان، نووسەری هەرە نهێنیئامێزی مەکسیک

Image
“ڕولفۆ، لە ڕێگەی تەنیا ٣٠٠ لاپەڕەوە لە دوو بەرھەمە سەرەکییەکەیدا، بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش چۆنیەتی بەدیھاتنی ڕیالیزمی جادوویی پیشاندا، ھاوکات ناسنامەی مەکسیکیشی بە مێژووە کۆن و ڕابردووی نزیکییەوە بەستەوە.” خوان ڕولفۆ (١٩١٧-١٩٨٦) بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک یەکێک لە کاریگەرترین نووسەرانی ئەمریکای لاتین لە سەدەی بیستەمدا دادەنرێت. “گابریێل گارسیا مارکێز و خۆرخی لویس بۆرخێس” و گەورەنووسەرانی دیکە ڕێزێکی زۆریان بۆ “خوان ڕولفۆ” ھەیە و بەردەوام ستایشی دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا، ژیانی تایبەتی و کاروانی ئەدەبی ئەو، دوورە لە هیی هاوشێوەکانی. ژیاننامە نادیارەکەی، لەگەڵ ئەو ھەموو ھەوڵە شکستخواردووە بۆ نووسینی ژیاننامەیەکی کورت و پوخت دەربارەی، ھەروەھا بەشدارییە کەموکوڕییەکانی لە بۆنە گشتییەکان و بەرھەمە ئەدەبییە کەمەکانی، ھەموو ئەمانە وای کردووە ڕولفۆ ببێتە یەکێک لە نووسەرە ھەرە نھێنیئامێزەکانی مەکسیک. “هەڵهێنجانی نهێنییەکانی هونەرمەند؛ گێڕانەوەی ژیانی ڕولفۆ” “خوان ڕولفۆ” لە ساڵی ١٩١٧ لە ئاپولکۆ لە ویلایەتی خالیسکۆ لەدایکبووە. لەگەڵ ئەوەشدا، ناوی لەدایکبوونەکەی بە فەرمی لە شاری سایولا تۆمارکرا، کە شارۆچکە...

Warfare (2025)

Image
 

Exterritorial (2025)

Image
 

The last of us

Image

Adolescence

Image
 

A Working Man (2025)

Image
 

Novocaine (2025)

Image
 

‏In the Lost Lands

Image
 

Last Breath (2025)

Image
 

The Lincoln Lawyer

Image
میک هالەری پارێزەری بەرگری دۆسیەیەک دەگرێتە دەست بۆ پارێزگاری لە کوڕی دەڵاڵێکی ساماندار، کە تۆمەتی دەستدرێژیکردنی دراوەتە پاڵ. بەو بڕوایەی بریکارەکەی بێتاوان بێت، هالەر زوو بەڵگە دەدۆزێتەوە کە پێچەوانەکەی دەسەلمێنێت. https://www.kurdcinama.com/moves-details.aspx?movieid=15200