Posts

Showing posts from December, 2024

Hot Frosty (2024)

Image
  "کاسی"ی بێوەژن بە شێوەیەکی جادوویی پیاوەبەفرینەیەک دەهێنێتە ژیان.  ساویلکەییەکەی یارمەتیی دەدات لە سارێژبوونی و دووبارە دۆزینەوەی خۆشەویستی. https://kurdcinama.com/moves-details.aspx?movieid=15152

دۆستۆڤسکی چۆن بەسەر خووی قومارکردنیدا زاڵ بوو؟ - چاوی کورد

Image
  دۆستۆیێڤسکی ناچار بوو بە دوو مانگ پەرتووکی “قومارچی” بنووسێت. هیچ بژاردەیەکی نەبوو. بڕی ۳،۰۰۰ ڕوبڵی وەرگرت لە دەزگایەکی چاپکار و بڵاوکەرەوەیەک بە ناوی ستێلۆڤسکی تاکوو خۆی لە مەترسیی قەرزدەرەکانی بپارێزێت. ئەگەر شکستی هێنابا لەوەی تا یەکی تشرینی دووەمی ساڵی ۱٨٦٦ زیاتر لە دە لاپەڕەی چاپ بنێرێت (۱٦۰ لاپەڕە) ئەوا ستێلۆڤسکی دەبووە خاوەن تەواوی ماف و داهاتەکانی پێشوو و داهاتووی دۆستۆیێڤسکی بۆ ماوەی نۆ ساڵ. دۆستۆیێڤسکی لە نووسینی “تاوان و سزا” وەستا تاکوو ئەرکێکی بە ڕواڵەت چارەسەرنەکراوی وەک تەواوکردنی ڕۆمانێک لە کاتێکی وەها کورتدا بگرێتە ئەستۆ. سوودی لە ئەزموونی ئەو کاتەی خۆی بینی کاتێک ئاڵوودەی قومارکردن ببوو. کەڵکەڵەی قومارکردن بۆ یەکەم جار لە ساڵی ۱٨٦۳ دەستی بە سەریدا گرت، لە کاتی گەشتێکیدا بۆ ئەوروپا؛ لەو شوێنەی خولیای بۆ ڕۆڵێت گەشەی سەند. دۆستۆیێڤسکی بە زوویی کەوتە ناو پاتەی ڕاوەدوونانی شکستەکانی، بە خۆیی دەگوت بەختی دەگۆڕێت و خۆیی دەکڕێتەوە:- “بە یەک خولانەوەی چەرخەکە، هەموو شتێک دەگۆڕێت، هەر خودی ئەو ئەخڵاقگەرایانە یەکەمین کەس دەبن (دڵنیام لەوە) بێنە لامەوە و بە شۆخییەکی دۆستانە...

Squid Game 2 2024

Image
  https://kurdcinama.com/episodes.aspx?type=347

Dune: Prophecy 2024

Image
  ,دە هەزار ساڵ پێش لەدایکبوونی پۆڵ ئەترێدێس .دوو خووشک، بەرەنگاری ئەو هێزانە دەبنەوە کە مەترسین بۆ داهاتووی مرۆڤایەتی و کۆمەڵە ئەفسانەییەکەیان دادەمەزرێنن کە دواتر بە بێنی جێسێرت دەناسرێت https://kurdcinama.com/episodes.aspx?type=1742

Red One (2024)

Image
  دوای ئەوەی “سانتا کلۆز” دەڕفێندرێت، سەرۆکی ئاسایشی جەمسەری باکوور دەبێت لەگەڵ هاککەرێکی بەناوبانگ یەکبگرن لە ئەرکێکی پڕ لە سەرکێشی بۆ  ڕزگارکردنی  کریسمس https://kurdcinama.com/moves-details.aspx?movieid=12141

That Christmas (2024)

Image
  جەژنی کریسمەسێکی لەبیرنەکراوە بۆ خەڵکی شارۆچکەی "ویلنگتۆن"ی کەنار دەریا کاتێک خراپترین زریانی بەفر لە مێژوودا پلانەکانی هەمووان دەگۆڕێت، بە پلانەکانی  سانتاشەوە https://kurdcinama.com/moves-details.aspx?movieid=12139

Transformers One (2024)

Image
  چیرۆکی نەگوتراوی سەرهەڵدانی ئۆپتیمەس پرایم و مێگاترۆن، کە زیاتر وەک دوژمنی سوێندخواردوو ناسراون، بەڵام ڕۆژانێک هاوڕێ بوون و وەک برا وابەستەی یەکتر  بوون کە چارەنووسی سایبەرترۆنیان بۆ هەمیشە گۆڕی. https://kurdcinama.com/moves-details.aspx?movieid=11125

شەوکاران Nighthawks

Image
شەوکاران Nighthawks نووسین: جەیمس هاریسن وەرگێڕان: دانا حەکیم "شەوکاران"،"Nighthawks"، تابلۆیەکە لە لایەن ئێدوارد هۆپەرەوە لە ساڵی ۱۹٤۲ کێشراوە، و هەر بە زوویی بوو بە کارێکی ناوداری هونەری ئەمریکی. لە تابلۆی شەوکاراندا، چەند شێوەیەکی ئەندازەیی بە ڕووکارێکی ئارت دیکۆیی جەختی لەسەر کراوەتەوە و ڕووناکییەکی کز شوێنێکی مەیلەوشانۆیی بۆ چەند کەسایەتییەکی دابڕاو و گۆشەگیر تەیار دەکات. تابلۆی ڕیکلامی جگەرەی "فیلیس" لە سەرووی خواردنگەکە وا پیشان دەدات کە ئەوێ شوێنێکی وەها گرانبەها نییە، لەبەر ئەوەی "فیلیس" دروشمێکی بازرگانیی ناوداری ئەمریکی بوو، تایبەت بوو بە جگەرەی هەرزان کە بە زۆری لە فرۆشگەی خواردەمەنی‌فرۆش و بەنزینخانەدا دەفرۆشران. ئەو "شەوکاران"ەی لە تابلۆکەدا پێشاندراون نوقمی مێرگێکی ڕووناکیی درەوشاوەن لە ناو خواردنگەیەک کە بە درێژاییی شەو کراوەیە؛ لە کەشێکی فیلم نواری شایستەی ڕەیمۆند چاندلەر. ڕووناکییە دەستکردەکان کە هۆپەر بە شێوازێکی واتادار بەکاریان دەهێنێ بۆ ڕۆشنایی خستنە سەر شێوە سادەکان، جوانییەکی تایبەت بە تابلۆیەکە دەبەخشێت. لە دو...