کەواتە دەتەوێ ببیتە نووسەر؟ (so you want to be a writer?)
so you want to be a writer? | کەواتە دەتەوێ ببیتە نووسەر؟ |
if it doesn't come bursting out of you in spite of everything, don't do it. unless it comes unasked out of your heart and your mind and your mouth and your gut, don't do it. if you have to sit for hours staring at your computer screen or hunched over your typewriter searching for words, don't do it. if you're doing it for money or fame, don't do it. if you're doing it because you want women in your bed, don't do it. if you have to sit there and rewrite it again and again, don't do it. if it's hard work just thinking about doing it, don't do it. if you're trying to write like somebody else, forget about it. if you have to wait for it to roar out of you, then wait patiently. if it never does roar out of you, do something else. if you first have to read it to your wife or your girlfriend or your boyfriend or your parents or to anybody at all, you're not ready. don't be like so many writers, don't be like so many thousands of people who call themselves writers, don't be dull and boring and pretentious, don't be consumed with self- love. the libraries of the world have yawned themselves to sleep over your kind. don't add to that. don't do it. unless it comes out of your soul like a rocket, unless being still would drive you to madness or suicide or murder, don't do it. unless the sun inside you is burning your gut, don't do it. when it is truly time, and if you have been chosen, it will do it by itself and it will keep on doing it until you die or it dies in you. there is no other way. and there never was. | ئەگەر نووسین لە ناختەوە هەڵنەقوڵا سەرباری هەموو شتێک، مەنووسە. تاکوو خۆبەخۆ لە دڵ و مێشک و دەم و گەدەتەوە دەرنەیەت، مەنووسە. ئەگەر ناچار بوویت بۆ چەند کاتژمێرێک لە ڕوونمای کۆمپیوتەرەکەت بڕوانی یانیش بەسەر نووسەنەکەتدا بچەمێیتەوە، بە دوای وشەدا بگەڕێیت، مەنووسە. ئەگەر لە پێناو پارە و ناوبانگ دەنووسیت، مەنووسە. ئەگەر بۆ ئەوە دەنووسیت ژنان بێنە ناو پێخەفەکەتەوە، مەنووسە. ئەگەر ناچار بیت دابنیشیت و دووبارە بنووسیت و بنووسیتەوە، مەنووسە. ئەگەر بیرکردنەوە لە نووسینیش بەلاتەوە سەختە، مەنووسە. ئەگەر هەوڵ دەدەی وەکو کەسێکی تر بنووسیت، لە بیری بکە. ئەگەر چاوەڕوانیت لە ناختەوە چەخماخە بدات، ئەوا پشوودرێژ بە. ئەگەر هەرگیز لە ناختەوە چەخماخەی نەدا، خەریکی شتێکی تر بە. ئەگەر پێویست بوو سەرەتا بۆ ژنەکەتی بخوێنیتەوە یان بۆ کچەهاوڕێکەت یاخود کوڕەهاوڕێکەت یان بۆ دایبابت یاخود هەر کەسێک، ئەوا ئامادە نیت. وەکو نووسەرانی تر مەبە، وەکو باقیی هەزاران خەڵکی تر مەبە کە خۆیان بە نووسەر ناو دەبەن، ئەوەندە حۆل و بێزارکەر و خۆهەڵكێش مەبە، هێندە لە خودئەڤینیدا ڕۆ مەچۆ. پەرتوکخانەکانی جیهان لە تاو چەندین کەسی وەکو تۆ بە دەم خەوەوە باوێشک دەدەن، دەی زیاتری مەکە. مەنووسە. تاکوو وەکو فیشەکەشێتە لە ڕۆحتەوە دەرنەچێت، تاکوو ئارامی بەرەو شێتبوون یان خۆکوژی یاخود کوشتن زەفەرت پێ نەبات، مەنووسە. تاکوو خۆرەکەی ناوەوەت هەناوتی نەسووتاندبێت، مەنووسە. کە کاتی خۆی هات و ئەگەر هەڵبژێردرابوویت، خۆی دەست پێدەکات و بەردەوام دەبێت تا دەمریت یان ئەو لە ناختدا دەمرێ. هیچ ڕێگەیەکی دیکە نییە و هەرگیزیش نەبووە. دانا حەکیم Dana Hakim |
Comments
Post a Comment