پانتەییزم - چاوی کورد
“پانتەییزم چییە؟” پانتەییزم ڕێبازێکی فەلسەفییە کە پێی وایە “خودا”، گەردوون، بوون یان ئەو خودایەی لەتێگەیشتنی ئایینە یەکتاپەرستەکاندا هەیە هەمان چەمکن و هاوشێوەن. بە بۆچوونی پانتەییزم، “خودا” جگە لە ڕێگەیەک بۆ ئاماژەکردن بە یاسای سروشت و بوون شتێکی دیکە نییە. پانتەییستەکان باوەڕیان وایە بەدیهێنەر “خودا” و بەدیهاتوو “جیهان و هەموو ئەوەی بە کاری ئیلاهی دروستکراوە” هەمان شتن و یەک شتن. ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە بە مۆنیزم “تاک پەرستی” ناسراوە و دژی خوداپەرستییە ئاسایییەکەی زۆربەی ئایینەکانە، کە تێیدا “خودا” و “جیهان” لە باری ئەقڵانییەوە دژ بە یەکترن. سەرەڕای جیاوازییە ئەگەرییەکان لە نێوان جۆرە مێژووییە جیاوازەکانی پانتەییزمدا، ئەوەی هەموویان هاوبەشن تێیدا بریتییە لەوەی ڕاستی بە شتێکی خۆماکی دەبینن (واتە داخراوە لە ناو خۆیدا)، کە تاکە شتە هەیە. “ڕیشەناسیی زاراوەی پانتەییزم” وشەی “پانتەییزم” لە یەکگرتنی دوو وشەی یۆنانییەوە وەرگیراوە: ئاوەڵناوی بێ لایەن “سەر بەهیچ ڕەگەزێک نییە” (pan (πᾶν، بە واتای “هەموو” و ناوی (théos (θεός، بە واتای “خودا”. بەو پێیە، “پانتەییزم” دەکرێت وەک “خودا لە هەموو ...

Comments
Post a Comment